بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران کە ئەمرۆ سێشەمە 19ی ڕەزبەر سەردانی کوردستانی کردووە بە هەواڵنێرانی وت: خەڵک نیگەران نەبن هێزە ئەمنییەکان هەر بەو شێوە کە تا ئێستا توند رووبەڕووی ئاژاوەچییەکان بوونەتەوە، دووبارەیش بەرەنگاریان دەبنەوە.
وتیشی: هێزە ئەمنییەکان ئاژاوەچییەکان و دژە شۆڕش لە سەر جێگای خۆیان دادەننەوە.
زیادیشی کرد: هێزە ئەمنی و سەربازییەکان هەوڵی دزێوانەی دژە شۆڕش کە بووەتە هۆی ئازاردانی خەڵک پووچەڵ دەکەنەوە.
راشیگەیاند کە ئەم بشێوییە لە لایەن گرووپە تیرۆریستی و جیایی خوازەکانی کۆمەڵە، دیمۆکرات وپژاک کە پێشینەی خراپیان هەیە پشتیوانی ، داڕێژان و پێوشوێنگیری کراوە. ئەم گرووپانە مزۆری سەدام و وڵاتانی ڕۆژاوایی و هاوکاری لە گەڵ رژێمی زایۆنی لە کارنامەیان دایە.
Your Comment